ئەمریكا بۆ ئێران: نەكەیت!

ئەمریكا بۆ ئێران: نەكەیت!

پەیامی کورد... ئەمریكا بۆ ئێران: نەكەیت!



جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت،"هیچ نیازێكمان نیە هێزی شەڕكەر رەوانەی ئیسرائیل بكەین" دەشڵێت،"بە یەك وشە ئێران ئاگادار دەكەمەوە "نەكەیت".

كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی.بی.ئێس)ی ئەمریكی رایگەیاندووە،"ویلایەتە یەكگرتووەكان بەهیچ شێوەیەك نیەتی ئەوەی نییە, هێزی شەڕكەر رەوانەی ئیسرائیل و غەزە بكات".

ئاماژەی بەوەشداوە،"وڵاتەكەی پشتیوانی مافی ئیسرائیل دەكات بۆ بەگریكردن لە خۆی, لە هەمان كاتیشدا داوا دەكات گیانی هاوڵاتیان پارێزراوبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"زۆر گرنگە حەماس و فەلەستینیەكان تێكەڵنەكرێن, فەلەستینیەكان شایەنی رێوشوێنی یەكسانن لە ڕووی ئاسایش و ئۆقرەیی و مافی چارەی خۆنوسین و شكۆوە".

لەبارەی مەترسییەكانیش لە فراوانبوونی روبەڕوی ململانێكان, هاریس هۆشدارییەكانی جۆبایدنی بۆ ئێران لەبارەی مەترسییەكان لە فراوانبونی روبەڕووی ململانێكان دووبارە كردەوە بۆ ئەوەی دەستوەردان نەكات و بە ئێرانی وت،" نەكەیت.. یەك وشەیە, روون و راستەوخۆیە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە