پەیامی کورد ... کۆنترین ئاژانسی هەواڵ لە ئۆسترالیا دادەخرێت .
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتێد پرێس ی ئۆسترالی " AAP " لە دوای ٨٥ ساڵ کارکردن و ڕادەستکردنی ناوەڕۆکی میدیایی بە ڕۆژنامەنووسانی نەتەوەیی و جیهانی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا کۆتایی بە کارەکانی خۆی دێنێت
لە بەیاننامەیەکدا ئەم ئاژانسە هەواڵییە بڵاوی کردەوە : ئەو کەناڵە دیجیتاڵییانەی کە هەوڵ بۆ بلاوکردنەوەی بەلاشی هەواڵ و زانیاری دەکەن بە شێوەیەکی بێ وێنە لە سەر چالاکییەکانی ئەو ئاژانسە هەواڵییە کاریگەرییان داناوە . ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێک کە چێتر توانای بەردەوام بوونمان نییە لەم ڕێگایەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە