به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سەبارەت به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هۆشداری به‌لایه‌ن و كاندیداكان ده‌دات و دەڵێت، "لیژنه‌مان هه‌یه و چاودێری دۆخی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتی خۆیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عه‌لی قادر به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، وتی، داواكارین له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان دووركه‌ونه‌وه له‌و ره‌فتارانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌كراون به‌پێی یاسا و سزای بۆ دیاریكراوه، چونكه ئه‌و ره‌فتارانه ده‌بنه هۆی سیستی گه‌شه‌ی دیموكراسی و ده‌مانه‌وێت ڕێگری له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و كردارێكی قه‌ده‌غه‌كراودا بكرێت.
داواشیكرد، كه‌هه‌مووان دووركه‌ونه‌وه له‌كرداری نه‌شیاو و به‌كارهێنانی شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مافی هه‌موو لیست و كاندیداكانه، به‌ڵام ناكرێت هیچكام له‌وانه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه.
هەروەها سەبارەت بەچاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه وتی، لیژنه‌مان هه‌یه و چاودێری دۆخی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتی خۆیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه سزای لایه‌ن و كه‌سی سه‌رپێچیكار ده‌درێت، دوو لیژنه‌ن یه‌كێكیان تایبه‌ت به قه‌واره‌كان و ئه‌ویتریش تایبه‌ت به میدیاكان رۆژانه دیكیۆمێنته‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه دواتر ئاگاداری لایه‌نی سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كرێته‌وه و سزای ماددیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاشکراشیکرد، کە هه‌موو ئامێره‌كانی ده‌نگدان و وه‌رگرتنی ده‌نگدان و په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران، گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی لۆجستی ته‌واوبووه‌و له‌رۆژی ده‌نگدان ده‌گه‌نه وێستگه‌كانی ده‌نگدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هه‌موو ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم، له‌كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن و ده‌نگه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌مه بۆ ده‌نگده‌رانی سنوری مادده‌ی (١٤٠)یش هه‌مان سیستم په‌یڕه‌وده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە