پەیامی کورد ... بەڕێوبه‌ری پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا، دەڵێ، ئه‌مڕۆ ١٢كم دیکەی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا به رووی هاتووچۆی شوفێران ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندازیار كامیران عه‌بدۆڵلا، بەڕێوبه‌ری پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا رایگەیاند : "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێگاوبان و، به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی رێگا‌و پرده‌كانی پارێزگای دهۆك و قایمقامی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ڕێوبه‌ری شارەدێی رۆڤیا، قۆناغی دووه‌می رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا كه ١٢ كم دەبێت، به رووی هاتووچۆی شوفێران ده‌كرێته‌وه".
كامیران عه‌بدوڵلا، گوتیشی: "به كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ش، دهبێته١٧كم كه ده‌كرێته‌وه و، ته‌نیا ٥ كم دیکە ده‌مێنێت، ئه‌ویش ته‌واو ده‌كرێت".
کامیران عەبدۆڵڵا ، ده‌شڵێت: "ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه له نێوان دوو شاره، كه دهۆك و هه‌ولێره و گرینگییه‌كی زۆری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و رووداوی هاتووچۆ دەبێت، چونكه رێگاكه فراوان و دوو سایده".
شایه‌نی باسه پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای جووت سایدی نێوان رۆڤیا بۆ گۆپاڵ، به پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نێوان شاری دهۆك و هه‌ولێر هه‌ژمار ده‌كرێت، کە له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێ به‌جێ ده‌كرێت، ٢٢ كم رێگای سه‌ره‌كیه و لە ٧ ئۆڤه‌رپاس و ٩٠ قه‌نته‌ره پێكدێت، ١٥ كم یش رێگای كاتییه، پێشتر له ١٨ ی ٩ ی ٢٠١٩ به‌شێكی رێگاكه كه ٥ كم بوو، به رووی هاتووچۆی هاووڵاتیان کرابووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە