پەیامی کورد ... عێراق/ پەرلمانتارێک بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی فه‌تح له‌سه‌ر پشكی پارێزگای دیاله دوای توشبوونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی لوبنان گیانی له‌ده‌ستدا.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكرده‌وه كه حسێن جاسم زوھەیری، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی گیانی له‌ده‌ستداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئەو پەرلەمانتارە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لوبناندا کۆچی دوایی کردوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمە دووەم پەرلەمانتاری عیراقە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیان لەدەستبدات، لە پێشتریشدا غیدا کمبش پەرلەمانتار لەسەر پشکی ھاوپەیمانی ھێزە عیراقیەکان لە مانگی تەمموزدا کۆچی دوایی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە