پەیامی کورد … له هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بۆ ٥١ پلە گەرم دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما دەگاتە بەرزترین ئاست.
لەراگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە، رۆژی دووشەممە (19/7/2021) کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ساڵانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما ولە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵێکی سوک هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم لەسەنتەری شاری هەولێر پلەکانی گەرما لە نێوان (46-48) پلە دەبێت، لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە لە نێوان (44-46) پلە دەبێت و لە شاری کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان پلەکانی گەرما دەگاتە (47-51) پلە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە