پەیامی کورد … سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکاری و پەرەسەندنەكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان ، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
شیاوی ئاماژە پێدانە دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا و ئەمڕۆش لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە