پەیامی کورد ... بەهرام قاسمی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەکوو باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەڕەنسا دەست نیشان کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، میدیاکانی ئەورووپی هەواڵیان دا کە بڕیارە ئێران و فەڕەنسا ، گۆڕینی باڵیۆز و گەڕانەوەی پەیوەندی دیپلۆماتی بگەڕێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی لە دوای تێپەڕینی شەش مانگ .
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بە پێی سەرچاوەکانی دیپلۆماتی ڕایگەیاند : " بەهرام قاسمی " ووتەبێژی ئێستای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کە پێشتر وەکوو باڵیۆز لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا ش چالاکی هەبوو بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاریس دەست نیشانکراوە .
ڕۆژنامەی دەوڵەتی فەڕنسا ش ڕۆژی چوارشەممە هەواڵیدا کە " فیلیپە تیەبۆ " دیپلۆماتی پێشووی فەڕانسەوی لە پاکستان و نوێنەری پێشووی ئەم ووڵاتە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە تاران دەبێت .
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران یش لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی هەواڵی دەست نێشان کردنی " تیەبۆ " وەکوو باڵیۆزی نوێ فەڕەنسا لە تاران ی ڕاگەیاندووە و هەواڵی دا کە ئەو لە حەفتەی داهاتوودا کارەکەی خۆی وەکوو باڵیۆزی نوێ لە تاران دەست پێ دەکات .
قاسمی و تیەبۆ لە حاڵێکدا دەڕۆنە باڵیۆزخانەکانی ئێران لە پاریس و فەڕەنسا لە تاران کە هەر دوو ووڵات بە دوای هەندێک کێشەی دیپلۆماتی ، ماوەی حەوت مانگ باڵیۆزیان لە پایتەختەکانی یەک دا نەبوو .
" فرانسوا سەنموو " باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا لە تاران ، زووتر لە کاتی ئاسایی خۆی لە مانگی " ئۆگۆست ، ئێران ی بە جێهێشت .
هاوتا ئێرانییەکەی ئەو لە پاریس یش لە هاوینی ساڵی ڕابردوو لە حاڵێکدا کە هێشتا ماوەی کارکردنەکەی بە کۆتا نەهاتبوو ، فەڕەنسای بەجێهێشت و گەڕایەوە ئێران .
لە لایەکی دیکەوە ش بە گەڕانەوەی " ابولقاسم دۆلفی " باڵیۆزی پێشووی ئێران لە پاریس بۆ تاران ، باڵیۆزخانەی ئێران لە ئاستی کەسی دووهەم ئیدارە دەبێت و بڕیارە " بەهرام قاسمی " ووتەبێژی ئێستای دەزگای دیپلۆماسی وەکوو باڵیۆزی نوێی ئێران لە فەڕەنسا بەرەو پاریس بەڕێکەوت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە