پەیامی کورد ... حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه دوو بڕگه بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازیی زیاد بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردوه بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات.
له‌وباره‌یه‌وه ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا دوو بڕگه‌ی دیكه تایبه‌ت به مووچه و چاكسازیی له خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان زیاد كرا و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو بڕگه‌كه‌ش رایگه‌یاند "بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌وه‌ی هه‌ر مووچه‌خۆرێك و سوودمه‌ندێك له بوودجه‌ی گشتی هه‌ژمارێكیان بۆ دروست ده‌كرێت و له‌وێ هه‌موو مافه داراییه‌كانیان به‌وانه‌شی خه‌رج نه‌كراون، ده‌پارێزرێت. بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به خانه‌نشینان، بڕیاردرا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له ئه‌نجامی چاكسازییه‌كان، ئه‌وله‌ویه‌تی بۆ خانه‌نیشان بێت و ده‌بێت مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌رزبكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە