پەیامی کورد... ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەگرێت
وڵاتی ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەگرێت و لە سبەی یەکشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەڕێگەی دەروازه سنوورییهكانهوه گەشتی ئێران بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە سبەی یەکشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەرێگەی دەروازه سنوورییهكانهوه گەشتی ئێران بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستە کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنا لەگەڵ خۆیان بێنن بۆ ئهوهی رێگهی پێبدرێت بهبێ ڤیزا سهردانی وڵاتی ئێران بكات.
هەر گەشتیارێک پێویستە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی لەشەش مانگ کەمتر نەبێت، ئەگەر کەمتر لە شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون رێگە به گهشتكردنهكهی نادرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە