شاعرێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

شاعرێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ئارام فەتحی نووسەر و شاعیری خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەیکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)،  هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئارام فەتحی، شاعیر، نووسەر و چالاکی مەدەنی ناسراوی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی فەتحی، هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەڵگەی دادوەرییان پێیە بەڵام بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەک ئارام فەتحییان دەستبەسەر کردووە.

 

ئەم سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاندووە دوای ئەوەی ئارام فەتحی دەستبەسەر کراوە هێزە ئەمنییەکان  ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی تایبەتی ناوبراویان مۆبایل. کۆمپیۆتەر  و… گرتووە.

 

هەتا کاتی داڕشتنی  ئەم هەواڵ  لە سەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە و تۆمەتە وەپاڵ خراوەکانی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.

 

ئارام فەتحی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە