فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ قوباد تاڵەبانی دەخوازێت

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ قوباد تاڵەبانی دەخوازێت

پەیامی کورد     ...   فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ قوباد تاڵەبانی دەخوازێت

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بووە، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونتان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیوادارین بەزووترین کات چاک ببنەوە. 

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز قوباد تاڵەبانی 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونتان بە ڤیرووسی كۆرۆنا (كۆڤید - 19).

هیوادارین بەزووترین كات چاك ببنەوە وبە تەندروستیەكی باشتر بگەڕێنەوە نێو خانەوادە و سەر كاری خۆتان و لەخوای گەورە داواكارین هەمیشە لەشساغ و تەندرووست بن و لە هەموو ناخۆشیەك بەدوور بن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە