عێراق ٥٢، ٤ ملیار دۆلار قەرەبووی داوەتەوە بە کوێت

عێراق ٥٢، ٤ ملیار دۆلار قەرەبووی داوەتەوە بە کوێت

پەیامی کورد... عێراق ٥٢، ٤ ملیار دۆلار قەرەبووی داوەتەوە بە کوێت

لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەرەبووکردنەوەکان ڕایگەیاند، بڕی ئەو ٥٢، ٤ ملیار دۆلارەی عێراق وەک قەرەبووە بەڵێنی بە کەسان، کۆمپانیا و حکومەتەکان دابوو بۆ ئەو زیانەی لە میانی داگیرکاریی کوێتدا لە ١٩٩٠دا کەتبووەوە، بەجێ گەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆمیسیۆنەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە تا ئێستا لە نزیکەی ٢، ٧ ملیۆن داواکاری قەرەبووکردنەوە ١، ٥ ملیۆنیان پەسەند کراون کە تێکڕای قەرەبووکردنەوەکە بە ٥٢، ٤ ملیار دۆلار دانراوە.

بەرزترین قەرەبوو ١٤، ٧ ملیار دۆلارە کە دراوە، ئەویش لە بەرامبەر سووتاندنی دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی کوێت لە دوای داگیرکارییەکە لەلایەن سەربازانی عێراقەوە سووتێندرا.

ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەم، حکومەتی عێراق لەگەڵ پێدانی دوایین قەرەبوو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەواوی قەرەبووەکەی تەواو کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە عێراق قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەی پەسەند کردووە کە دوای داگیرکردنی ناڕەوای کوێت کەوتەوە و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتییەکانی بەجێ گەیاندووە.

بەهۆی ئەو کێشە ئەمنیی و داراییانەی بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕوویاندا، حکومەتی عێراق لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پێدانی قەرەبووەکانی بە کۆمیسیۆنەکە ڕاگرتبوو.

لە دوای دەستەبەرکردنی ئاسایش لە وڵاتەکەیدا، حکومەتی عێراق لە نیسانی ٢٠١٨دا دەستی کردەوە بە پێدانی قەرەبووەکان.

- داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراقەوە

سوپای عێراق لە دووی ئابی ١٩٩٠دا، کوێتی داگیر کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەستی بەسەر تەواوی وڵاتەکەدا گرت.

لە نۆی ئابی هەمان ساڵدا، سەددام حوسێن لکاندنی کوێتی بە عێراق ڕاگەیاند.

هاوپەیمانێتی بە ڕابەریەتی ئەمریکا کە لە ٣٧ وڵات پێکهاتبوو لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩١دا، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی بیابانی دژبە عێراق دەست پێ کرد.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە تا ٢٨ی شوبات بەردەوام بوو، کوێت لەژێر داگیرکاری عێراق ڕزگار کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە