پەیامی کورد ... عێراق/ داوای کەرەنتینی سەرانسەری دەکرێت
وەزیری تەندروستیی عێراق داوایكردووە کە قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە وڵاتەكە ڕابگەیەندرێت.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی كانوونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “پاشەكشێیەكی گەورە بەدی دەكرێت لە بابەتەكانی خۆپارێزی، ٢%ی هاوڵاتییانی عێراق دەمامك دەبەستن”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هیواخوازە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی بدەن لەسەر پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەكە.
وەزیری تەندروستی هۆشداریشداوە لەوەی، دەستپێكردنەوەی پرسەكان و هەندێك چالاكیی دیكەی بەكۆمەڵ مەترسیی گەورەن و ئەگەری هەڵكشانی گەورەی كۆرۆنا بەهۆیانەوە هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە