ئاگاداربن.. ئەم بەرنامانەی نێو مۆبایلەکەت بسڕەوە
لە ڕاپۆرتێکی کەناڵێکی بەریتانیدا باسی لە گرنگی سڕینەوەی چەند بەرنامەیەکی نێو مۆبایلەکان دەکات بەتایبەتی ئەو مۆبایلانەی کە بەدەست منداڵ گەنجانەوەن.
ئەو بەرنامانەی کە پێویستە بسڕێنەوە.
- ئۆملیگی (Omegle)
ئەم بەرنامە زۆرترین کەسی لەسەر دەبێت و بەشێوەیەکی فراوان و تایبەتیش چات دەکەن و بەرنامەکەش رێگە دەدات کەسی نەناسراویش چاتت لەگەڵ بکات، ئەمەش رێگەیەکی خراپە بۆ دەست درێژی کردنە سەر منداڵان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
- یۆبۆ ئۆیلۆ (Yubo — Yellow)
ئەم بەرنامەیە بۆ دیاری کردنی ژوانە لە نێو گەنجان و رەخنەی زۆری لێگیراوە چونکە منداڵ و گەنجی خوار تەمەن 15 ساڵانیش دەتوانن ئەکاونتی لەسەر دروست بکەن.
ئینستگرام (Instagram)
هەرچەندە ئینستگرام یەکێکە لە بەناوبانگترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵام کێشەیەکی گەورەیە بۆ منداڵ لە کاتی گەڕاندا دەتوانن سەیری زۆر وێنە و ڤیدیۆی بێ سانسۆر بگرن.
کالکیلاتۆر ئاپ لۆک (Calculator App lock)
ئەم بەرنامە رێگە دەدات هەموو کەسێک وێنەی ئەکاونتی خۆی بشارێتەوە و ناو وێنەیەکی دیکە بەکار بهێنێت، ئەویش رێگە خۆش دەکات بۆ منداڵ و گەنجان کە بە ئارەزووی خۆیان وێنە و شتی خراب ببین و بڵاو بکەنەوە.
ئاسک ئێف ئێم ((Ask.fm)
ئەمەشیان رێگا دەدات بەکارهێنەرەکانی ناو و ئەکاونتی خۆیان بشارنەوە و رێگەش بە خەڵکی نەناسراو دەدات پەیوەندیان پێوە بکات.
کلیک ماسنجەر ((Kik messenger)
ئەم بەرنامەیە بۆ چات و قسەکردنە و رێگەش دەدات هەر کەسێک وێنە و ڤیدیۆ بڵاو بکاتەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە.
هۆت ئۆر نۆت (Hot or Not)
ئەمەش جۆرە یارییەکە رێگە بە هەر کەسێک دەدات وێنە بڵاو بکاتەوە و بەکارهێنەرەکانی سەرنجی خۆیانی لەسەر بدەن ئەگەر وێنەکەش نەشیاو بێت.
رەن بوک ( Burnbook)
ئەم بەرنامەیەش رێگە دەدات بە بەکارهێنەرەکانی هەواڵی خراپ و نەشیاو لەسەر هاوڕێکانی خۆیان بڵاو بکەنەوە بەتایبەتی هەواڵی نێو قوتابخانەکان، هەرچەندە چەندین جاریش باس لە مەترسی ئەم برۆگرامە کراوەتەوە بەڵآم تاکو ئێستا هەر ماوە.
ویسپەر ( Whisper )
ئەم بەرنامەیەش رێگە دەدات بە هەر کەسێک کە سەیری زانیارییە تایبەتییەکانت بکات و کۆمێنت و بەشداری وێنەکانت و ڤیدیوکانت بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە