پەیامی کورد... یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسنی تانجەرۆ گیانی لەدەستدا
سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسن لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کە خەڵکی هیندستانە گیانی لەدەستدا.
سامان لەتیف ئاشکرایکردوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یەکێک لە کرێکارە بریندارەکانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسنی تانجەرۆ بەناوی ناتوار سینگ، کە خەڵکی هیندستانە گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کرێکارە بە ڕەگەز هیندییە و تەمەنی ٤٤ ساڵ بوو، لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بۆ ئەوەی توێکاری بۆ بکرێت.
ڕۆژی شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ کارگەیەکی ئاسن لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقییەوە و زیاتر لە ١٣ کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون و سێ لە بریندارەکان برینەکەیان سەخت بوو، ١١ کەس لە بریندارەکان خەڵکی هیندستانن و دوو کرێکارەکەی دیکەشیان فارسن و خەڵکی ئێرانن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە