پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی هاوبەشی لووتکەی عێراق ، ئۆردوون و میسڕ بڵاودەکرێتەوە
کەمێک بەرلەئێستا پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لووتکەی عێراق - ئوردوون - میسڕ، هەرسێ ووڵات ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەسەر چوارچێوەیەکی کارکردنی هاوبەش لەنێوان هەرسێ ووڵات کردۆتەوە.
لەڕاگەێندراوی کۆتایی لووتکەی عێراق، ئوردن و میسڕ کە لەعەمانی پایتەختی ئۆردوون بڵاوکرایەوە، هەرسێ ووڵات جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی هاوبەشی سیاسی، ئابوری و ئاسایشی هەرسی ووڵات کردەوە.
بەپێی راگەێندراوەکە، سەرکردەی هەرسێ وڵات پابەندبوونیان بەهاوکاری و هەماهەنگی سیاسی و ستراتیژی نێوانیان کردۆتەوە.
هەر لەڕاگەێندراوەکەدا، سەرکردەی هەرسێ ووڵات جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پرسی فەلەستین پرسێکی گرینگ و ناوەندییە و پێویستە هەوڵەکانیان یەکبخەن لەپێناوی بەدەستهێنانی ئاشتی و دادوەری تەواوەتی بەجۆرێک تەواوی مافە یاساییەکانی هاووڵاتیانی فەلەستین دەستبەربکات بۆ بۆنیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئازاد بەجۆرێک قودس پایتەختەکەی بێت.
راگەێندراوی لوتکەی عێراق، ئۆردوون، میسر ئاماژەی بەوەشکردوە کە پێویستە دەوڵەتی داهاتوی فەلەستین لەچوارچێوەی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا پێکبهێنرێت و رێز لە دەستپێشخەری جیهانی عەرەبی و ئیسلامیش بگرێت.
لەراگەێندراوەکەدا، هەرسێ وڵات داواشیان لەئیسرائیل کردوە هەنگاوە داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی فەلەستین راگرێت بەجۆرێک کە دەرفەتی ئاشتی و ئارامی لەناوچەکە درووستبکات.
لەبارەی قەیرانی یەمەن، سووریا و لیبیاش، راگەێندراوی لوتکەی هەرسێ ووڵات ئاماژەی بەوەکردوە کە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بەرێزگرتن لە رێککەوتن و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە