پەیامی کورد... لە داقووق شوانکارێکی کورد لەلایەن داعشەوە ڕفێنرا
شوانکارێک لە ناوچەی حەفتەغاری قەزای داقوق لەلایەن داعشەوە ڕفێنراو تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ، شوانکارێک کە گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵی دانیشتووی گوندی مەنسوڕی ناوچەی حەفتەغار لە قەزای داقوق، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنرا.
شوانکارەکە، خەڵکی گوندی زەرگەیە و دوای ڕووخانی گوندەکەیان ماوەی شەش ساڵە نیشتەجێی گوندی مەنسوڕە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری ڕفاندنی ئەو گەنجە ئاشکرا نەبووە، بەڵام بەوتەی شایەتحاڵەکان، بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە سنووری گوندە کوردییەکان دەرچووە و نزیک بووەتەوە لەو ناوچەیەی جموجۆڵی داعشی تێیدا بەدی دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە