پەیامی کورد ... کەنەدا هێرشەکەی سەر پارێزگای هەولێر شەرمەزار دەکات
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌بڕی و رایدهگهێنێت ، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو ده‌كات.
ئاشلی دوورێك، به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر، وێڕای ئیدانه‌كردنی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه، پشتیوانی ووڵاته‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و پشتیگیریش له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م هێرشه ترسنۆكانه‌یه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو دەکەین بۆ سەر هەولێر، کە بووە هۆی کوژرانی کەسێك و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە. كه‌نه‌دا پاڵپشتی خەڵکی کوردستانە و پشتگیری لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەم هێرشە ترسنۆکانەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە