پەیامی کورد … سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق: بە لێدوانی سەرۆک ئەرکانی ئێران تووشی سەرسوڕمان بووین
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق رایدەگەیەنێت، بە لێدوانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران تووشی سەرسوڕمان بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-9-2021، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران ”پتەون و لەسەر بنەمای هاوکاری و دراوسێیەتیی باش“ بونیاد نراون.
لە بەیاننامەکەدا، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق سەرسوڕمانیی خۆی لە لێدوانێکی لیوا محەمەد حوسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران نیشان دەدات و بە لێدوانێکی ”بێ پاساو“ ناوی بردووە.
پێشتر لیوا محەمەد حوسێن باقری رایگەیاندبوو: ”لەسەر خاکی عێراقەوە جووڵەیەک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە“.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، عێراق بە توندی بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ دژایەتیکردنی دراوسێکان رەت دەکاتەوە و بە پێویستی دەزانێت هەموو لایەک پابەند بن بە زمانی برایەتی و هاوکاری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە