پەیامی کورد … لە هەندێك ناوچەی باكووری كوردستان 4 مەتر بەفر باریوە
بەهۆی بەفربارین و هەڵكردنی رەهێڵەوە، رێگەی (17) ناوچەی نیشتەجێبوون لە هەریەك لە پارێزگاكانی وان، هەكاری، مووش و بەدلیس داخراون.
شارەوانی وان رایگەیاندووە، تیمە پەیوەندیدارەكان توانیوویانە رێگەی نزیكەی (400) یەكەی نیشتەجێبوون بە ڕووی هاتوچۆدا بكەنەوەو بەردەوامیشن بۆ كردنەوەی رێگەی ئەو سێ ناوچەیەی بەهۆی بەفربارین و هەڵكردنی رەهێڵەوە داخراون.
لە میانی یەك هەفتە لە هەوڵی تیمە پەیوەندیدارەكاندا، تواندراوە لە مووش رێگەی (32) گوند بكرێنەوە، جێگەی باسكردنە بەفر لە بەشێك لە بەرزاییەكانی مووش تا چوار مەتر كەڵەكە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە