پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەیاندنی بەشی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی قەرارگای قودسی هێزی زه‌وینی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند که به هۆی هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێگای خاش- زاهیدان ۲۷ هێزی سوپا شه‌هید و ۱۳ که‌سیش بریندار بوونه.
به پێی ڕاپۆرتێک له سوپا نیوز؛ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی قەرارگای قودسی هێزی زه‌وینی سوپای پاسداران زانیاری وردی له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی شه‌وی رابردوو له ڕێگای خاش- زاهیدان بڵاوکرده‌وه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی سوپادا هاتووه: له هێرشی گرووپه ته‌کفیرییه‌کانی سەر بە گرووپی " جیش الظلم " بۆ سه‌ر پاسێکی هه‌ڵگری هێزی سوپای پاسداران له سەر ڕێگای خاش- زاهیدان تا ئێستا ۲۷ که‌س شه‌هید بوونه و ۱۳ هێز بریندارن.
هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه‌تەوە که ئه‌م دژبه‌رایه‌تییه به پشتیوانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسرائیل ڕوویداوه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە