به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،بڕیار له دهركگردنی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌دات له ڕیزه‌كانی حیزبه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیار له سه‌ر ده‌ركردنی،ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی ده‌دات له ڕێزه‌كانی حیزبه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی:"هۆكاری ده‌ركردنی ئاڵا تاڵه‌بانی له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئاڵا تاڵه‌بانی له سهرلیستێكی عه‌ره‌بی خۆی كاندید كردوه بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی،بهوكهسایهتیه كوردیه ده‌ناسرێته‌وه كه هه‌میشه نزیك بوه له قەومیهتی عه‌ره‌ب دژی داواكانی گه‌لی كوردستان ، له‌كاتێكدا به‌ده‌نگی كوردی كه‌ركوك ڕۆیشتوه‌ته په‌رله‌مانی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە