پەیامی کورد ... دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئەمریکا کە لە سەفەری ڕانەگەێندراوی چووبوو بۆ عێراق هەڵوەشایەوە .
دەفتەری " عادل عەبدۆلمەهدی " سەرۆکوەزیری عێراق ڕایگەیاند دیداری نێوان ئەو و دۆناڵد ترامپ بە هۆی کێشەو ناکۆکی لە سەر شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم دیدارە هەڵوەشاوەتەوە .
کۆشکی سپی شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند سەرۆککۆماری ئەمریکا و هاوسەرەکەی لە سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراودا چووە عێراق و لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی لە پارێزگای ئەنبار " بنکەی ئاسمانی عین الاسد " دیداریان کرد . ترامپ ووتی : بە هیچ شێوەیەک مەبەستی ئەوەی نییە هێزەکانی ووڵاتەکەی لە عێراق دەربخات .
سەفەری چاوەڕوان نەکراوی ترامپ بۆ عێراق بە ڕەخنە گرتنی گرووپ گەلی سیاسی لەم ووڵاتەدا ڕووبەڕوو بووەوە و گرووپە جیاوازەکانی عێراق لەگەڵی دا دژایەتییان کرد .
هەندێک دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی چوونی ترامپ بۆ عێراق ، شەبەکەی " المیادین " بە گەڕانەوە لە سەرچاوەکانی هەواڵی خۆجەیی ڕاپۆرتیدا بەرپرسانی عێراقی داواکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو لە بنکەی " عین الاسد " لە پارێزگای ئەنباری یان ڕەت کردوەتەوە .
دەفتەری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " ناکۆکی لە سەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم دیدارە بوو بە هۆی ئەوەی کە بە پوەیوەندی تەلەفوونی کارەکە ڕاپەڕێندرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە