جەلال مەلەکشا شاعری ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

جەلال مەلەکشا شاعری ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

 پەیامی کورد ... جەلال مەلەکشا شاعری ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

 

جه‌لالی مه‌له‌كشا، شاعیر و نووسه‌ری ناوداری کورد لە شاری سنەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ته‌مه‌نی ٦٩ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

 

جەلال مه‌له‌كشا شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە،  لە گوندی مەلەکشای سەر بە شاری سنە لە دایک بووە و هه‌ر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.

 

سه‌ره‌تا بە نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێكرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه‌ ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).

 

دوای ساڵی ١٩٧٩ قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیشدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەکوو نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.

 

شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە