یونیسێف: زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکراینا دووچاری بێ لانەیی بوون

یونیسێف: زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکراینا دووچاری بێ لانەیی بوون

پەیامی کورد... یونیسێف: زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکراینا دووچاری بێ لانەیی بوون

ئەمڕۆ ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاند، پاش مانگێک لە جەنگ زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکراینا دووچاری بێ لانەیی و ئاوارەیی بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان «UNICEF»، مانگێک بەردەوامبوونی جەنگ لە ئۆکراینا بووەتە هۆی بێ لا نەبوونی ٤.٣ ملیۆن منداڵ و ئەمەش دەکاتە زیاتر لە نیوەی ڕێژەی منداڵانی وڵاتەکە، کە نزیکەی ٧.٥ منداڵن.

ئەم ڕێژەیە ئەو ١.٨ ملیۆن منداڵە دەگرێتەوە کە بە سنووری وڵاتانی هاوسێدا پەڕیونەتەوە و ئەو ٢.٥ ملیۆن منداڵەش دەگرێتەوە کە ئاوارەی ناوخۆی ئۆکراینان.

کاترین ڕەسڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف ڕایگەیاند، جەنگی ئۆکراینا «بووەتە هۆی یەکێک لە گەورەترین حاڵەتەکانی بێ لا نەبوونی منداڵان لە پاش جەنگی دووەمی جیهانییەوە» و لە بەردەوامیدا ئەم دۆخە دەکرێت کاریگەریی ترسناک و بەردەوامی «لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەبێت».

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەنگ کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ژێرخانی شارستانی و دامەزراوە گشتییەکان هەبووە و وایکردووە خەڵک چیدی دەستیان بە خزمەتگوزاری و پێداویستییە بنەڕەتییەکان نەگات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، لە چوار هەفتەی ڕابردوودا ٥٢ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی بەر هێرشەکان کەوتوون و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزیری پەروەردە و زانستی وڵاتەکە، زیاتر لە ٥٠٠ خوێندنگە و بنکەی پەروەردەیی بەر هێرشەکان کەوتوون، هاوکاتیش ١.٤ ملیۆن کەس دەستیان بە ئاوی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٤٥٠,٠٠٠ منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ٢٣ مانگدایە، پێویستیان بە هاوکاریی پێدانی خۆراکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە