پەیامی کورد ... وەزیرێکی داعش دەستگیر کرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکرنی بەناو وەزیری کشتوکاڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق راگەیاند.
لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: بە هەوڵ و چاودێری مەیدانیی بەردەوام، هێزێکی هاوبەش لە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا و دەزگای هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆ بەناو وەزیری وەزیری کشتوکاڵی داعشیان دەستگیرکرد.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە کە سێ تیرۆریستی دیکە کە یاوەری ئەو تیرۆریستەبوونە، دەستگیرکراون.
ئاشکراشكراوە کە دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەت، هەر چوار تیرۆریستەکە لە قەزای قائیم سەربە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستگیرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە