پەیامی کورد ... یاسای سزای قامچی لێدان لە لایەن عەرەبستان ەوە هەڵوەشێندرایەوە
بە پێی هەواڵەکان چاودێری مافەکانی مرۆڤ سەرەڕای پشتوانیکردن لە هەڵوەشاندنەوەی یاسای سزای قامچی لێدان لە عەرەبستانی سەعوودی خوازیاری درووستکردنی گۆڕانکاری بنچینەیی لە سیستەمی دادی ئەو ووڵاتە بوو .
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ٢٤ی ئەیپریل ی ٢٠٢٠ بەڵگەیەکی لەسەر هەڵوەشانەوەی سزای لێدانی بە قامچی لە عەرەبستان دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات دیوانی باڵای عەرەبستان سزای قامچی لێدانی لە یاساکانی سزادانی ئەو ووڵاتەدا هەڵوەشاندۆتەوە.
بە پێی ئەو بەڵگەیە بڕیار وایە سزای گرتووخانە و وەرگرتنی پارە جێگەی ئەو سزایە بگرێتەوە.لە بەڵگەکەدا هاتووە هەڵوەشانەوەی سزای قامچی لە درێژەی چاکسازییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی مەلەک سەلمان و بە چاودێری محەمەد بن سەڵمان ئەنجام دراوە.
لە عەرەبستان قامچی بۆسزادانی تاوانباران بە تاوانی زۆر و جیاوازەوە بە کار دێت. ئەو ووڵاتە یاسای سزادانی نووسراوی نییە و دادوەرەکان بە پێی شیکردنەوەی خۆیان لە یاسا ئیسلامییەکان و قورئان سزا بە سەر تاوانباران دەسەپێنن. لەگەڵ ئەوەی مەلەک سەلمان و جێگرەکەی کۆمەڵێک چاکسازیان لەو وڵاتە کردووە بەڵام تا ئێستاش سزای وەک بڕینەوەی بەشێك لە جەستە بۆ کووشتن و تیرۆریزم هەر بەردەوامە.
سزای قامچی لێدان لە عەرەبستان پێشتر چەندین جار لە لایەن دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی لێگیراوە. عەواد ئەلواد بەرپرسێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی عەرەبستان بە رۆیتەرزی ووتوە هەڵوەشانەوەی سزای قامچی هەنگاوێکی گرینگە لە بەرنامەی چاکسازی مافەکانی مرۆڤ لەو ووڵاتەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە