سەرۆکی ئێستای میسر سەرکەوتنی گەورە تۆماردەکات

سەرۆکی ئێستای میسر سەرکەوتنی گەورە تۆماردەکات

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی میسر (عەبدولفەتاح سیسی) سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.
ماوەی سێ رۆژی رابردوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی میسر لەزیاتر لە (١٣) هەزار بنکەی دەنگدان بەڕێوە چوو.
بڕیاریشە رۆژی دووی مانگی داهاتوو، دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە ئاشکرا بکات، کە تێیدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە و موسا مستەفا موسای سەرۆکی پارتی ئەلغەد، رکابەریی یەکتریان دەکرد.
لای خۆشیانەوە راگەیاندنەکانی میسر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنیان بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەیان بەوەکردووە، کە سیسی بە بەدەستهێنانی نزیکەی (١٠) ملیۆن دەنگ بەرامبەر نزیکەی (٣٠٠) هەزار دەنگ بۆ موسا مستەفا، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی (٢٠١٤) عەبدولفەتاح سیسی، پاش ئەوەی بەدەسەڵاتی سوپا و بە کودەتایەک (محەمەد مورسی) سەرۆک کۆماری میسری وەلا نا، دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە