٢٤١ چەکداری داعش بە دەستی شەڕڤانانی هەسەدە کوژران

٢٤١ چەکداری داعش بە دەستی شەڕڤانانی هەسەدە کوژران

هێزەكانی سوریای دیموكرات " هەسەدە " بە هاوكاری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەردەوامە و تاوەكوو ئێستا ۲۴۱ داعش كوژراوە.

 بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ شەڕ و پێكدادان لە دەوروبەری شارۆچكەی سوسە و مێحوەری ناوچەی باغوز لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر كۆتا مۆڵگەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات بەردەوامی هەیە.

بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپراسیونی سەربازی لە لایەن هەسەدەوە لە ۱۰ مانگی ئەیلول و تا ئێستا ۲۴۱ چەكداری داعش كوژراون.

هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: هەروەها لەو شەڕەدا ۱۲۶ شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە کە لە ماوەی ۷۲ كاتژمێری ڕابردوودا هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی هێزێكی مارێنزی ئەمریكی هێناوەتە دەوروبەری شارۆچكەی هەجین، لە هەمانكاتدا شەڕڤانانی هەسەدە توانیویانە ٦ چەكداری داعش دەستگیر بكەن، كە ژنێك لە ناویاندا هەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە