پەیامی کورد … ئهڵمانیا: ساڵانه پێویستمان به 400 ههزار كۆچبهر ههیه
سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیای فیدراڵ رایگەیاند: وڵاتەکەی ساڵانە پێویستی بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە بۆ پركردنهوهی بازاڕی كار، ئهم ژمارهیهش بهبهراورد به ساڵانی رابردوو زۆر زیادی كردووه.
لە لێدوانێکی رۆژنامهوانیدا، دیتلیف شیڵ سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیای فیدراڵ رایگهیاند: وا دەبینرێت پێویستی بازاڕی کار لە ئەڵمانیا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و، ساڵانە پێویستمان بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە، له پسپۆڕان و ئەکادیمیسیان لە بواری چاودێرییکردنی بەتەمەن و نەخۆش و لۆجستی تەکنیکی هەوا، كه بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە.
سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیای فیدراڵ وتیشی: پێویسته بابەتی هێزی کاری کۆچبەر و پەنابەر تێکەڵ نەکرێت و، وتی: ئەو بابەتە کێشەیەکی مرۆییە، سهبارهت بهو پەنابەرانەی لە ئەفغانستانەوە دێن، پێویسته ئەوی دهكهوێته سهر شای ئەڵمانیا ئەنجامی بدات، بەڵام بەلای منەوە پڕکردنەوەی بۆشایی بازاڕی هێزی کار گرنگە.
ناوبراو وتیشی: هێزی کار لە ئەڵمانیا تەواو دەبێت، بەڵام ئەو بۆشاییە دەکرێت لەلایەن ئەو کەسانەوە پڕ بکرێتەوە، کە بەهۆکاری مرۆیی مافی پەنابەرێتیان پێ دەدرێت، لە شەپۆلەکەی 2015ی پەنابەراندا زۆر کەس هەبوون کە خاوەن ئامانج بوون، بە ڕای من خەڵکی وڵاتی خۆی جێناهێڵێت بۆ ئەوەی لە کەمپی پەنابەراندا دانیشێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە