پەیامی کورد ... ژەنڕاڵەکەی دۆناڵد ترامپ لێبووردەیی تەواوی پێبەخشرا
دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا بڵاوى کردەوە: جێی شانازیـیەکی گەورەیە ڕایبگەیەنم کە ژەنەڕاڵ مایکڵ فڵێن لێبوردنێکی تەواوی پـێ بەخشرا.
پـیرۆز بێت لە ژەنەڕاڵ فڵێن و خێزانە بەڕێزەکەی.
دەزانم ئێستا بە ڕاستی جێژنێکی سوپاسگوزاری نایابتان دەبێت.
مایکڵ فڵێن لە میانەی ئەو لێکۆڵینەوانەى کە لەگەڵى دەکران سەبارەت بە کەیسی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ ی سەرۆکایەتی ئەمریکا، زانیاری هەڵەی دابوو بە دەزگای FBI سەبارەت بە پەیوەندیـکردن لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بەر لەوەی ترامپ سەرۆکایەتی ووڵات بگرێتە دەست، بەڵام پاشان دانینابوو بەوەی ڕاستی نەوتبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە