حكومه‌ت چاوهِێی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوو كه بڕیار بوو دوێنێ هه‌ینی بگاته خه‌زێنه‌ی هه‌رێم بەڵام نەگەیشت، بوویە دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دواكه‌وت بڕیارە لە رۆژانی 2 شه‌ممه‌و 3 شه‌ممه‌ی 4 ی 2018 دابه‌شده‌كرێت
شیلان شێخ جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به هۆی نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دواكه‌وت و حكومه‌ت چاوهِێی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوو كه بڕیار بوو دوێنێ هه‌ینی بگاته خه‌زێنه‌ی هه‌رێم.
شیلان ڕاشیگەیاند: "مووچه‌ی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری شه‌ڕی داعش به بێ پاشه‌كه‌وت ته‌واوی مووچه‌كانیان پێده‌درێت".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 شیلان جه‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند: مووچه‌ی ئه‌و هێزانه به سیستمی نوێی مووچه دابه‌شناكرێت،چونكه پێشتر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاسایی %15 كه‌م كرابۆوه و به هه‌وڵی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌م كرایه‌وه بۆ له %5 بۆیه ئه‌وان جارێ به سیسته‌می نوێ مووچه‌كانیان پێ‌نادرێت و به‌و رێژه پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن به‌رپرسی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: مووچه‌ی ئه‌و هێزانه به سیسته‌می نوێی موچه دابه‌شده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به رێژه‌یه‌كی زۆر پاشه‌كه‌وت له مووچه‌كانیاندا كرابوو، بۆیه به سیسته‌می نوێی مووچه، مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به بری پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن به سیستمی نوێ شیلان شێخ جه‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند: ئێمه بڕه‌كه نازانین هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان داوامان له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه له هه‌ر بڕیارێكی تایبه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه چونكه ئێمه زیاتر له هه‌ركه‌سێكی تر ده‌توانین داكۆكیكاری مافه‌كانی پێشمه‌رگه بین، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه نییه‌و داواشده‌كه‌ین ئێمه ببین به پردی په‌وه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه و حكومه‌ت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە