ترامپ: ماكرۆن ماستاو بۆ سەرۆكی چین دەكات

ترامپ: ماكرۆن ماستاو بۆ سەرۆكی چین دەكات

پەیامی کورد... ترامپ: ماكرۆن ماستاو بۆ سەرۆكی چین دەكات


دانۆڵد ترامپ لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە چین بووە و لەگەڵ شی جینپینگ كۆبووەتەوە و "ماستاوی بۆ كردووە."

سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەگەڵ تەكەر كارڵسن، بێژەری كەناڵی فۆكس نیوز دانیشت ئەمەش یەكەم دەركەوتنی بوو لە میدیای سەرەكیدا دوای ئەوەی لە نیویۆرك تۆمەتبار كرا.

لە چاوپێكەوتنێكی نائاساییدا، كاندیدی سەرەكی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ساڵی 2024 ڕایگەیاند: لە دوای جێهێشتنی پۆستەكەیەوە، ئەمەریكا كاریگەریی لە جیهاندا لەدەستداوە.

ئەو بە كارڵسنی وت " ئەم جیهانە خراپە هەیە، خەریكە دەتەقێتەوە و ئەمەریكاش هیچ قسەیەكی نییە."

وتیشی "ماكرۆن كە دۆستێكی منە لەگەڵ چین كۆتایی هاتووە و ماستاوی بۆ دەكات. باشە، لە چین! وتم فەرەنسا ئێستا دەچێتە چین".

ماكرۆن لە هەفتەی ڕابردوو هەرای نایەوە كاتێك سەردانێكی فەرمی بۆ چین ئەنجام دا و تیایدا هۆشداریی دایە ئەوروپییەكان كە نابێت بە خۆیان بە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریكاوە ببەستنەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ماكرۆن ڕایگەیاند، نابێت وڵاتانی ئەوروپا لە شەڕی ئاڵۆزی نێوان بێژینگ و واشنتۆن لەسەر چارەنووسی تایوان گیر بخۆن.

چین بەڵێنی داوە كۆنتڕۆڵی تایوان بكاتەوە، هاوكات حكومەتی ئەمەریكا بەڵێن دەدات یارمەتی تایوان بدات بۆ بەرگریكردن لە خۆی.

ماكرۆن، كە ڕۆژی هەینی لەگەڵ شی تاوتوێی تایوانی كرد، هۆشداریی لە دژی ئەوەی ئەوروپا "گیربخوات لەو قەیرانانەی كە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئەمەش ڕێگری دەكات لەوەی ئۆتۆنۆمی ستراتیژی خۆمان بنیات بنێن".

ماكرۆن وتیشی "پرسیارەكە ئەوە دەبێت كە، بە زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوكێدا، ئێمە پێمان وایە ئێمە تەنها شوێنكەوتووی ئەمەریكاین". گوتیشی "شتێكی خراپتر ئەوەیە كە بیر لەوە بكەینەوە كە ئێمەی ئەوروپییەكان دەبێت ببینە شوێنكەوتوو لەسەر ئەم بابەتە و ئاماژەی خۆمان لە كارنامەی ئەمەریكا و كاردانەوەی زیادەڕۆیی چینییەكان وەربگرین".

ئەم لێدوانانە نیگەرانی لە واشنتۆن دروستكرد، هەرچەندە كۆشكی سپی هەوڵیدا لەگرنگی كەمبكاتەوە جۆن كیربی وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند ، بەڕێوەبەرایەتی بایدن تا ئێستاش "ئاسوودەیە و متمانەی بەخۆی هەیە لەو پەیوەندییە دوو قۆڵییە نایابەی لەگەڵ فەرەنسادا هەمانە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە