لە عەرەبستان چ باسە ؟؟؟ " ئامادەکاری بۆ پاشایەتی بن سەلمان دەکرێت "

لە عەرەبستان چ باسە ؟؟؟  " ئامادەکاری بۆ پاشایەتی بن سەلمان دەکرێت "

پەیامی کورد     ...    لە عەرەبستان چ باسە ؟؟؟  " ئامادەکاری بۆ پاشایەتی بن سەلمان دەکرێت " .

بە کارهێنەرانی ماڵپەڕی تویتەر لە عەرەبستانی سەعوودی هاوکات لەگەڵ نەخۆشیەکەی بن عەبدۆلعەزیز پاشای ئەم وولاتە و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ڕیاز ، هەزاران پەیامی تویتەری ڕەد و بەدەڵ کراوە کە لە هەموویان دا " موحەمەد بن نایف " وەلیعەهدی پێشووی ئەم ووڵاتە و جیگەرەکانی بە فەساد تاوانبار کراون . لە هەمان کاتدا سەرچاوەگەلی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەم هەوڵە مەوجی دووهەمی هەوڵ و هەنگاوەکانی وەلیعەهدی ئێستایە بۆ گۆشەگیرکردنی ڕەقیبەکانی و درووست کردنی بوار بۆ تاوانبار کردنی وەلیعەهدی پێشوو بە فەساد و ئامادەکاری بۆ لە سەر تەخت نیشاندنی خودی ئەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک تویتگەلێکی تووند لە دژی موحەمەد بن نایف وەلیعەهدی پێشووی سەعوودی لە ڕۆژی هەینی و هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی گواستنەوەی پاشای ئەم ووڵاتە بۆ نەخۆشخانە دەستی پێکردووە و ئێستاش بەردەوامی هەیە . لەم پەیامە تویتەرییانەدا لە " سەعد الجبری " جێگری بن نایف وەکوو ئامرازێک بۆ لێدانی تاوان بە بن نایف و تاوانبارکردنی ئەو بە فەساد بەکار دەهێندرێت .

دوو سەرچاوەی ئاگادار کە هەواڵیان بە ڕۆیتەرز داوە ووتوویانە : کە پاڵپشتیکەرانی دەوڵەت لە مانگی مارسی ڕابردووەوە خەریکی ئامادەکاری سەنەد و دۆسیەگەلێکن بۆ ئەم ئامانجە و بکەرانی ئەم تویتانە بە دوای بەدناوکردنی شێوازی بن نایف لە ناوخۆی عەرەبستانن .

نوێ دەکەینەوە   ...

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە