گۆتێرێس داوایەک ئاراستەی ترەمپ دەکات

گۆتێرێس داوایەک ئاراستەی ترەمپ دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات ڕێککەوتنە ئەتۆمییە نێودەوڵەتییەکەی ئێران نەکشێتەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە، کە ئەگەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک نەپارێزرێت، ئەوا مەترسی جەنگ هەیە.

جەختیشیکردووەتەوە، کە ڕێککەوتنەکە سەرکەوتنێکی دیپلۆماتکارانەی گرنگ بووە و دەبێت بەردەوامی پێبدرێت.

گۆتێرێس دەشڵێت، "نابێت رێککەوتنەکە لەکار بخەین تا جێگرەوەیەکی باشمان نەبێت."

وتەکانی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتێکدایە، کە ئەو ماوەیەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکەدا داینابوو، (١٢)ی ئایار کۆتایی دێت و ترەمپ بڕیار دەدات کە لێی دەکشێتەوە یان نا.

 پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، چەندین جار ڕەخنەی لە ڕێککەوتنەکە گرتووە و بە خراپترین ڕێککەوتن لە مێژوودا وەسفی کردووە.

لماوەی چەند ڕۆژی رابردووشدا، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بەنهێنی چەکی ئەتۆمی بەرهەمدەهێنێت.


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە