پەیامی کورد … تێکهەڵچوونەکەی ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕوسیا و تورکیای هێنایە دەنگ
وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوای لەهەریەک وڵاتانی لەئازەربایجان و ئەرمینیا کرد بەپەلە هێرش و توندوتیژییەکانیان لەناوچەی قەرەباغ راگرن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمڕؤ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلوول ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لەهەریەک لەئازەربایجان و ئەرمینیا کرد بەپەلە هێرش و توندوتیژییەکانیان لەناوچەی قەرەباغ راگرن.
روسیا داواشی لەلایەنە بەشەڕهاتوەکانی ئەو ناوچەیە کردوە، دەست بەگفتوگۆ و دانوستانەکان بکەنەوە لەپێناوی سەقامگیریی ناوچەکە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، هێزەکانی ئەرمینیا هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی دانیشتوان لەکاراباغ و بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراون.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیاش ئەوان دەستپێشخەر نەبون و قەرەباغ دەکەن ئامانجی هێرشی ئاسمانی و موشەکی.
لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ ئازەربایجان دەربڕی و رایگەیاند، کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێلکاری نێودەوڵەتییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە