پەیامی کورد ... بنەماڵەیەک بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر پزیشکەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاری
پیاوێکی بەساڵاچوو بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات و کەسوکارەکەی بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەی رزگاری.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-12-2020 د.لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر رایگەیاند،" شەوی رابردوو چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاری و لە چەند پزیشک و خانمە پەرستارێکیان داوە و زیانێکی زۆری ماددیشیان لە نەخۆشخانەکە و ئامبوڵانسێک داوە".
ئاماژەی بەوەشدا، "کەسوکاری پیاوێکی تەمەن 82 ساڵان بوون، کە دوای 12 رۆژ لە پێدانی چارەسەر بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" کەسوکاری پیاوەکە، بەبێ رەچاوکردنی رێکارە تەندروستییەکان، بە زەبری چەک تەرمەکەیان لە نەخۆشخانە بردووەتەوە، ئێمەش سکاڵای یاساییمان لەسەریان تۆمارکردووە".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هەولێر گه‌یشتووه‌ته 34 هه‌زار و 930 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 392 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 857 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە