پەیامی کورد ... ئەمریکا : حێزبۆڵلا دەکەینە ئامانج و گەمارۆوەکانی دژ بە ئێران بەردەوامی هەیە .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە حیزبۆڵلا و هەموو ڕێکخراوەکانی ژێر پاڵپشتی ئێرانن دەکاتە ئامانج . هەروەها ڕایگەیاند کە گەمارۆوەکانی دژی ئێران یش هەروا بەردەوام دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک مۆرگان ئۆرتێگاس ووتەبێژی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە ووتووێکدا لەگەڵ کەناڵی الحدث ڕایگەیاند : گەمارۆوەکانی ئێران بە هۆی پێشگرتن لە کڕین و فرۆشتنی چەک لە لایەن ئەم ووڵاتەوەیە . ئەمریکا حێزبۆڵلا و هەموو گرووپە تێرۆریستییەکان کە ئێران پالپشتی یان لیدەکات دەکاتە ئامانج .
ئەو هەروەها ووتی : گەمارۆوەکانی لە دژی ئێران ووڵامی داوەتەوە و بووەتە هۆکاری داڕمانی ئابووری ئەم ووڵاتە . گەمارۆوەکانی بووەتە هۆکار تاکوو کۆمپانیاکان لەگەڵ ئێران هاوکاری نەکەن . ئەم گەمارۆیانە گشتگیرە و لە دەوڵەتی داهاتوودا ش بەردەوامی دەبێت . ئەمریکا ئامادەیە تاکوو هەر کۆمپانیایەک کە کۆمپانیاکانی ئێران پێشێل بکات دەخرێتە ژێر پرس و پێداچوونەوە جەزا دەدرێت .
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ووتی : گەمارۆوەکان لە دژی ئێران تا کاتێک کە ئەو ووڵاتە ڕەفتارەکانی خۆی نەگۆڕێت بەردەوامی دەبێت . لەگەڵ ئەورووپا دەربارەی ڕەفتارە هەڕەشەئامیزەکانی ئێران کە بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری هاوکاریمان هەیە . دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆمار جەختی کردەوە کە ئیزن نادات کە ئێران چەکی ئەتۆمی بە دەست بهێنێت . ڕێکەوتنی ئەتۆمی نەیتوانی ببێتە بەربەست لە بەرامبەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە