پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە شا و خەڵکی بەحرەین دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی ئاراستەی شا و خەڵکی بەحرەین دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی١١ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی شا و خەڵکی بەحرەین دەکەم بە بۆنەی کۆچی دوایی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە".
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "شازادە خەلیفە کەسایەتییەکی ڕێزلێگیراو و بە ئەزموونی ناوچەکە بوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە