لەم کاتە دیاریکراوەدا گۆڕانکاری بە سەر مووڵەتی شۆفێری دا دێت

لەم کاتە دیاریکراوەدا گۆڕانکاری بە سەر مووڵەتی شۆفێری دا دێت

پەیامی کورد     ...    لەم کاتە دیاریکراوەدا گۆڕانکاری بە سەر مووڵەتی شۆفێری دا دێت

بڕیارە گۆڕانكاری بەسەر شێوازی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێریدا بێت و ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێ، لە قۆناغی یەكەمدا پێویستە فێرخواز لە رێگای نووسینگەكانەوە شارەزایی پەیدا بكات.

عەمید ئەسعەد مەلاكەریم، ووتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا گۆڕانكاری بەسەر شێوازی مۆڵەتی شوفێریدا بێت و  بە دوو قۆناغ گۆڕانكارییەكە ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەكەم لە سەرەتای مانگی داھاتوودا جێبەجێ دەكرێت، كە شوفێر لە رێگەی نووسینگەكانی مەشقەوە فێری شوفێری دەكرێن و دواتر لە رێگەی فۆڕمێكەوە داوای دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە ھاتووچۆ دەكەن.

ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم دەشڵێت، لە قۆناغی دووەمدا شێوازی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان یەك دەخرێت و بە شێوازێكی نێودەوڵەتی و ستاندارد مۆڵەت بە ھەر كەسێك دەدرێت ببێتە شوفێر و سیستەمی پێشوو جێبەجێ ناكرێت.

لەبارەی بەكوردیكردنی مۆڵەتی شوفێری، عەمید ئەسعەد مەلاكەریم روونی كردەوە، ئێستا لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەك بە كوردی لەسەر مۆڵەتی شوفێری نووسراوە و ئەوانەیشی ماون لە قۆناغی داھاتوودا ھەموو مۆڵەتەكان دەكرێن بە كوردی و پڕۆژەكە بە تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە