بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ29ی 9ی 2018 ڕۆژی شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٢.٨٧ سەنت.
هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٧٣.٧٣ سەنت.
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەم جارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سزا ئابووریانەی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە