پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یادی شه‌هیدانی ١ی شوبات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به ڕێز و شكۆوه یادی شه‌هیدانی ١ی شوبات ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی كوردستان زیندوو ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به ڕێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانى نه‌مرى ١ی شوباتی ٢٠٠٤ ده‌كه‌ینه‌وه كه له باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ولێر بوونه قوربانی تیرۆر. ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی کوردستاندا، زیندوو ده‌مێننه‌وه. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزیان، دروود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به خێر".
لە ١ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانج، ئەوكاتە كە خەڵك بۆ جەژنە پیرۆزەی جەژنی قوربان سەردانی یەكتریان دەكرد، لە رێگەی كارێكی تیرۆرستی لە ھەردوو بارەگا زیاتر لە ١٠٠ سەركردە و كادیر و ھاووڵاتی شەھید كران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە