پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی دیکە لە ئورمیە لە سێدارە درا
حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”ئەرسەلان یاسینی“ تەمەن ٣٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئەرسەلان یاسینی خەڵکی نەغەدە بووە و ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی داپیر و باپیری خۆی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە