" قەتەر داوا لە وولاتانی عەرەبی دەکات لەگەڵ ئێران ووتوووێژ بکەن "

" قەتەر داوا لە وولاتانی عەرەبی دەکات لەگەڵ ئێران ووتوووێژ بکەن "

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی قەتەر داواکاری ووتوووێژی پۆزێتیڤ و کارای ووڵاتانی عەرەبی ناوچەی خەلیجی فارس لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ووتوووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی بلۆمبێرگ ووتی : ئالۆزی نێوان قەتەر و چوار ووڵاتی دیکەی عەرەبی وەکوو عەربستان ، ئیمارات ، میسر و بەحرەین بەم زووانە چارەسەر نابێت و هیوایەک بۆ چارەسەری ئەم بابەتە بوونی نییە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : هیچ جۆرە جمووجۆڵ یا هەنگاوێک لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی سەرانی شەورای هاوکاری کە چاوەڕوان دەکرا لەوەدا کرانەوەیەکدا ڕووبدات ، ڕووینەداوە .

وەزیری دەرەوەی قەتەر ووتی : دەوحە بە ئامانجە نەتەوەییەکانی خۆی درێژە دەدات و هاوکات دەرگای ووتوووێژی کراوە هێشتوەتەوە ، لە حاڵێکدا کە گەمارۆکان هەر چەن وەخت جارێک فراوان دەبێت .

ئەو هەروەها داوای لە ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکاری ووڵاتانی عەرەبی خەلیج ی فارس کرد تاکوو ووتوووێژی پۆزێتیڤ و کارامە لەگەڵ ئێران وەکوو بەشێک لە جۆگرافیای ناوچەی خەلیجی فارس بە مەبەستی چارەسەری " بابەتی سەرەکی ئەمنییەتی ناوچەیی " دەست پێ بکەن .

وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەر گرینگی پێویستی پەیوەندی باش لەگەڵ ئێران و تورکیا و عێراق جەختی کردەوە چوونکە ئەوان بەشێکی گرینگی ناوچەکەن .

ووڵاتانی ئیمارات ، عەرەبستانی سەعوودی ، بەحرەین و میسر پەیوەندیخۆی لەگەڵ قەتەر لە جانیوەری ٢٠١٧ەوە پچراوەو گەمارۆگەڵێکی لە دژی دەوحە دەست پێکرد . چوار ووڵاتی ناوبراو قەتەریان بە پاڵپشتی لە تێرۆریسم تاوانبار کرد بەڵام دەوحە ئەم بۆختانانەی ڕەتکردەوە و ئەوانەی وەکوو بۆختان و درۆی هەڵبەستراو بە ئامانجی وەرگرتنی دەسەڵتی نەتەوەیی قەتەر ڕاگەیاند .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە