حکومەتی عێراق ٤ کەسی لە سێدارە دا

حکومەتی عێراق ٤ کەسی لە سێدارە دا

پەیامی کورد... حکومەتی عێراق ٤ کەسی لە سێدارە دا

حکومەتی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر چوار تاوانباردا جێبەجێ کرد کە سیانیان داعش بوون و دەستیان لە کوشتنی سەربازێکی عێراقیدا هەبووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سایتی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندوە، سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار تاوانباردا جێبەجێکراوە کە سیانیان تاوانبار کرابوون بە کوشتنی (مستەفا ئەلعەزاری) ئەو سەربازەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە شاری فەللوجە کوژرا.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندوە، سەرجەم لە سێدارە دراوەکان ڕەگەزنامەی عێراقیان هەیە و دوای وەرگرتنی پلەی کۆتایی سزاکەیان، بڕیاری لەسێدارەدانەکەیان لە زیندانی ئەلحوتی ناوەندی لە شاری ناسریە بەسەردا جێبەجێکراوە.

مستەفا ئەلعەزاری سەربازێکی عێراق بوو لەلایەن گرووپێکی چەکداری داعشەوە پاش بەدیلگرتنی لە فەللوجە و گەڕاندنی بەناو شارەکەدا لە ڕۆژی ١٥-٥-٢٠١٥ لەسەر بەرزە پردێکی شەقامی سەرەکی هەڵیان واسی و لە سێدارەیاندا، ئەم کارەی داعش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە تەنانەت لەدوای ڕزگارکردنی فەللوجە حەیدەر عەبادی کە ئەو کات سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بوو سەردانی شوێنی لەسێدارەدانی ئەلعەزاری کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە