پەیامی کورد ... بڵاوبوونەوەی ووردەکاری دیدار و چاوپێکەوتنی ماکرۆن و سەرۆکی فڕاکسیۆنی حێزبۆڵلای لۆبنان .
ڕۆژنامەکانی لۆبنان ڕایانگەیاند : ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، لە جەرەیانی دیدارەکەیدا لەگەڵ نوینەرانی حیزبە جیاوازەکانی لۆبنان کە لە مەقەڕری باڵیۆزخانەی فەرەنسا وبڕیوە چوو بە شیوەی جیاواز چەند خوولەکێک لەگەڵ " موحەمەد ڕەعد " سەرۆکی فڕاکسیۆنی پەرلەمانی حێزبۆڵلا دانیشتنێکی بەڕیوەبرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی " الاخبار " ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : ماکرۆن لە کۆتایی دانیشتنەکەی دوێنی دا لە کۆشکی " سنەوبەر " لەگەل موحەمەد ڕەعد بە شێوەی تایبەت قسەی کرد و ووتووێژی دوورودرێژی لە نێوان هەردوو لایەن دا ئەنجام دار بەڵام سەرجاوەکانی نزیک بە حێزبۆڵلا دەربارەی بابەت و ناوەڕۆکی ئەم دانیشتنە کە چەند خوولەک بە شیوەی سەرپێی درێژەی کێشاوە ، هیچ شتێک بلاو نەکراوەتەوە .
ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی کردووە . ئەمە یەکەمین دیداری نێوان سەرۆککۆماری فەڕەنسا و کەسایەتییەک لە حێزبۆڵلا وەوەیە کە لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکادا بوونیان هەیە .
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی " الجمهوریە " لە ڕاپۆرتێکدا نووسی : موحەمەد ڕەعد نوێنەری پەرلەمانی حێزبۆڵلا کە پێشنایری ماکرۆنی ڕاست و درووست لەقەڵەمداوە ، ڕایگەیاند " ئێمە هیچ کێشەیەکمان بۆ ووتووێژ لەگەڵ یەکتردا نییە ، کێشەی ئێمە ئەمەیە کە ئێمە نەوەی کە لەسەری ڕێکەوتووین پابەند نین ، هەر بەو جۆرەی کە ئێمە " ڕێکەوتننامەی تائیف " مان پەسەند کرد بەڵام ئەومان جێبەجێ نەکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە