چه‌كدارە میلیشیا توندڕەوەکان به‌ناو ئیسلامییه‌كانى سه‌ر به توركیا چه‌ندین كوردى ئێزیدى سنورى كانتۆنى عه‌فرینى ڕۆژئاواى كوردستانیان ڕفاند و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد “ئه‌گه‌ر به‌زۆر نه‌بنه موسوڵمان، ئه‌وا چارهنوسێكى مه‌ترسیدار چاوه‌ڕوانى ژیانیان ده‌كات”.
به‌پێى زانیاریه‌كان له ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى میلیشیا توندڕه‌وه به‌ناو ئیسلامییه‌كانى سه‌ر به توركیا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین ماڵى كورده ئێزیدییهكانى سنورى كانتۆنى عه‌فرین و ژماره‌یه‌كى زۆر له ئێزیدییه‌كانیان رفاندووه.
چه‌كداره میلیشیا توندڕه‌وه‌كان داوایان له كورده ئێزیدییه ڕفێنراوهكانى عه‌فرین كردووه “به‌زۆر ببن به موسوڵمان، یان چارهنوسێكى مه‌ترسیدار چاوه‌ڕوانى ژیانیان ده‌كات”.
چه‌كداره میلیشیا توندڕه‌وه‌كان ماڵه كورده ئێزیديیهكانیان له مزگه‌وته‌كانى عه‌فرینى ڕۆژئاواى كوردستان كۆكردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون.
هه‌ڕه‌شه‌كردنى میلیشیا توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به توركیا به‌ناوى ئیسلامه‌وه له كوردانى ئێزیدى سنورى كانتۆنى عه‌فرینى ڕۆژئاواى كوردستان له كاتێكدایه، ئاینى ئیسلام باوه‌ڕى به ئازادى دیندارى هه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە