پەیامی کورد... فراكسیۆنی پارتی: کاری ترسنۆکانە و نامەردانە سەربڵندی و خۆڕاگریی هەولێر نالەرزێنێت
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كا و دووپاتی ده‌كاته‌وه کاری ترسنۆکانە و نامەردانە سەربڵندیی هەولێر و خۆڕاگریی هەولێر نالەرزێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/3/2022، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كا و رایدهیگهیهنێ: فراکسیۆنی پارتی بە توندی هێرشی ترسنۆکانە بۆ سەر چەند شوێنێکی پارێزگای هەولێر لەناویاندا باڵەخانەی کوردستان 24 ئیدانە دەکات و هیوای سەلامەتی بۆ کارمەندانی کەناڵەکە دەخوازێت.
فراكسیۆنی پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه: کاری ترسنۆکانە و نامەردانە، سەربڵندیی هەولێر و خۆڕاگریی هەولێر نالەرزێنێت و بەتوندی دژی هەر هێرشی هاو شێوەی ترسنۆکانە دەوەستینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە