پەیامی کورد... ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتەكەی راگەیاند
له كابینهی نوێی حكوومهتی سهرۆكایهتیدا، كه لهلایهن سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغانهوه راگهیهندرا، سهرۆكی دهزگای ههواڵگریی توركیا (میت)، هاكان فیدان كرایه وهزیری دهرهوه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای ئەوەی دوێنێ وەکو سەرۆککۆماری تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، شەوی ڕابردوو ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای لە رێوڕەسمێکدا ئاشکرا کرد.
کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا کە دەبێتە 68ـەمین کابینەی ئەو وڵاتە و بەهۆی سیستمی سەرۆکایەتییەوە، هەر لەلایەن خودی رهجهب تهیب ئهردۆغانهوه سەرۆکایەتی دەکرێت و جەودەت یڵمازیش وەک جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا دەستنیشانکرا.
کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا لەمانە پێکدێت:
جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار
یڵماز توونج، وەزیری داد
ماهینوور ئۆزدەمیر گۆگتاش، وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان
ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی
محەممەد ئۆزهەسەکی، وەزیری ژینگە و شارەوانی
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە
عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوان
ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان
محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ
محەممەد نووری، وەزیری کولتوور و گەشتیاری
یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە
یەشار گیولەر، وەزیری بەرگری
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی
محەممەد فاتیح کاجر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی
عەبدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
ئیبراهیم یوماكڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە